پەیامی کورد... لە سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر بریندار بوون
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی کەماڵ عوسمانی تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٧٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، کەماڵ عوسمانی بە چەکی ساچمەیی و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و ١٨ پارچە ساچمە بەر جەستەی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری بانە گوازراوەتەوە.
هاوکات و هەر لەو سنوورە، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوی کیانووش لوتفی تەمەن ٢٥ ساڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە