لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

پەیامی کورد... لە سنووری کرماشان کۆڵبەرێک بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان فەرەهمەند لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان فەرەهمەند لە بەشی سەر، پشت و شانەکانی بە ١٥ ساچمە پێکراوە.

هێزەکانی هەنگی سنووری بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە خەڵکی جوانڕۆ بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە