لە شاری شنۆ ٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

لە شاری شنۆ ٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

پەیامی کورد ... لە شاری شنۆ ٦ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

 

دوای دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری شنۆ، ژماری دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە گەیشتە شەش کەس.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢٨ی ژانویە ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکانی حکوومەی ئێران لە شاری شنۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی “جبرەئیل شەعبانی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

هاوکات هێزە ئەمنیەکان، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی “ژینکۆ” بە ناوی جەماڵ قاسمی_یان دەستبەسەر کردووە.

 

لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانویە) چوار هاوولاتی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی شۆرش بەرهەم، جەماڵ نەهالی، سەید لوقامن تاهیری و غەفوور ئەسپەندار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی ئەو شەش کەسە و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان نەزانراوە و هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان نیە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە