پەیامی کورد... ڕووسیا پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی هێزەکانی ئۆکراینا دەکات
ڕووسیا داوای لە هێزە ئۆکراینییەکان دەکات دەستبەجێ دەستبەرداری چەکەکانیان ببن دوای ئەوەی کیێڤ داواکەی ڕووسیای ڕەتکردەوە لەو بارەیەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19 ی نیسانی 2022، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا داوای لە کیێڤ کرد «تێروانێنی لۆژیکییانەی هەبێت لە ئاراستەکردنی هێزەکانیدا و فەرمانیان پێ بکات بەرگریکردنیان بوەستێنن لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا».
ئەوەشی خستە ڕوو «لەبەر ئەوەی باش دەزانین دەسەڵاتدارانی کیێڤ فەرمان ناکەن بە هێزەکانیان تاوەکوو دەستبەرداری چەکەکانیان ببن، ئەوا ڕاستەوخۆ داوا لە جەنگاوەرە ئۆکراینییەکان دەکەین خاوەن بڕیار بن و دەستبەرداری چەکەکانیان بن».
بە ئامانجی جێبەجێکردنی داواکەی لەلایەن هێزە ئۆ کراینە کان، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کاتەکانی ڕاوەستانی هێرشەکانی ڕاگەیاند تاوەکوو تێیاندا هێزەکان خۆیان ئاشکرا بکەن بە بێ چەکەکانیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە