پەیامی کورد … حكوومەتی هەرێمی کوردستان 7 رۆژ پشووی راگەیاند
حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی سەری ساڵی راگەیاند و لە رۆژی 25ی 12ی 2021 تاوەكو 1ی 1ی 2022ە و رۆژی یەكشەممە 2ی 1 دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، رۆژی شەممە 25ی 12ی 2021 تاوەكو رۆژی شەممە 1ی 1ی 2022 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومیەوە پشووی فەرمی دەبێت.
سەبارەت بە كاتی دەست پێ كردنەوەی دەوام رونكراوەتەوە، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 2ی 1ی 2022 دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
پێشتریش پارێزگاری هەولێر راگەیاندبوو، بەهۆی قوربانیانی لافاوەكەی هەولێر و شەهیدانی هێزەكانی پێشمەرگە بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە لە ماوەی دواییدا هیچ بۆنەیەكی فەرمی بەهۆی سەری ساڵی زاینییەوە لە شارەكە بەڕێوە ناچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە