لێکۆڵینەوەیەکی مەترسیدار : واکسەنی کۆرۆنا لە سەر کەسانی قەڵەو کاریگەری نابێت

لێکۆڵینەوەیەکی مەترسیدار   :  واکسەنی کۆرۆنا لە سەر کەسانی قەڵەو کاریگەری نابێت

پەیامی کورد      ...    لێکۆڵینەوەیەکی مەترسیدار   :  واکسەنی کۆرۆنا لە سەر کەسانی قەڵەو کاریگەری نابێت 

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی گاردیەن لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە لایەن لێکۆڵەرانی زانکۆی کارۆلینای باکوور لە ئەمریکا ئەنجام دراوە نیشان دەدات کە قەڵەوی مەترسی مردن بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆنای نزیکەی ٥٠٪ زیاتر دەکات و لەوانەیە کاریگەری واکسەنەکە لە سەر تووشبووانی ئەم ڤیرووسە کەم بکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک توێژەران دەرئەنجامی ئەم توێژەیان مەترسیدار ناو بردووە و جەختیان کردەوە کە مەترسییەکانی بەرەوڕووی کەسانی قەڵەو لەوەی کە پێشتر بیری لێدەکرایەوە زیاترە .

دەرئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە فشار دەخاتە سەر دەوڵەتان کە بە دوای دەرمانی نەخۆشی قەڵەوی بن بە تایبەتی لە بەریتانیا کە بۆریس جۆنسۆن خۆی لە سەرووی کەمپەینێکی بەرەنگاربوونەوە لەگەل قەڵوی داناوە .

بە پێی ڕاگەیاندنی " کەناڵی الحرە " ئەم توێژینەوەیە کاریگەرییەکانی کۆرۆنای لە سەر کەسانێک کە بە دەست قەڵەوەییەوە دەناڵێنن خستوەتە بەر پێداچوونەوە و بەم دەرئەنجامە گەیشتن کە کەسانێک کە شاخض ی جەستەیی ئەوان لە سەرووی ٣٠ وەیە لە هەمووان زیاتر لە بەر مەترسییەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا ن تا ئەو جێگایەی کە ١١٣ ٪ زیاتر لە کەسانی دیکە لە ئەگەری تووشبوون لە نەخۆشخانە دەخرێنە ژێر چاودێری و ٧٤٪ یش پێویستیان بە چاودێڕی چر هەیە و ٤٨٪ زیاتریش لە بەر مەترسی قوربانیبوون و مردنن 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە