پەیامی کورد ... بە ناوی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێرانەوە بڕی ٣٦ میلیارد دۆلار و ٨٠ تەن ئاڵتوون ڕەوانە سلێمانی کراوە ، بەڵام !!!
بە پێی زانیارییەکان ئاماژە کراوە نوێنەرێکی پاریزگای مەشهەد لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندووە کە بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە بڕی ٣٦ میلیار دۆلار و ٨٠ تەن ئاڵتوون ڕهوانهی سلێمانی كراوه.
له ٣ ساڵی رابردوودا، بە بڕیاری ''حهسهن رووحانی" سهركۆماری ئێران ئهو پاره و زێڕە له رێگهی چەند باندێکی قاچاخچی و بازرگانی ماددهی هۆشبهرەوە ڕهوانەی سلێمانى لە باشوورى کوردستان كراوه.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوردەکردنی ئەم بڕە پارە و ئاڵتوونە بە پاڵپشتی و حاکمییەتی ئەمریکا و عەرەبستانی سەعوودییەوە ئەنجام دراوە
بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئەو بڕە پارەیە بۆ چ مەبەست و بۆ چ لایەنێک هاوردەی باشووری کوردستان کراوە هێشتا دیار نییە بووەتە پرسێکی گرینگ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە