پەیامی کورد... دانیمارک بەنیازە دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ بکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک وتی ڕۆژی دووشەممە دانیمارک دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکراینا دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە 24 ی مانگی دوودا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ داخست.
وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد وتی " ئەوە سیمبولێکی زۆر بەهێزی پشتیوانی دانیمارک دەبێت بۆ ئۆکراینا و گەلی ئۆکراینا، کە ئەمڕۆ دووبارە دەرگاکانی باڵیۆزخانەکەمان دەکەینەوە."
کۆمەڵێک وڵاتی دیکەی وەکوو ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا لەم دوایانەدا ڕایانگەیاند باڵیۆزخانەکانیان دووبارە دەگوازنەوە بۆ کیێڤ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە