پەیامی کورد... مانگی رابردوو رۆژانه 231 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه لە دادگاكانی عێراق تۆماركراوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاماری حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ئاماری حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو راگه‌یاند، ئاماره‌كه پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره، مانگی رابردوو له پارێزگاكانی عێراق (6 هه‌زارو 934) حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه دێت رۆژانه 231 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه له دادگاكان‌دا هه‌بووه‌و رۆژانه له هه‌ر كاتژمێرێكدا (9) حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌بووه.
هەر بەپێی ئامارەكە و له‌به‌رامبه‌ردا مانگی رابردوو (27 هه‌زارو 595) گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له دادگاكان تۆماركراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە