سبه‌ی کۆبوونەوەی وەزیرانی رووسیا و سووریا و تورکیا و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سبه‌ی کۆبوونەوەی وەزیرانی رووسیا و سووریا و تورکیا و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پەیامی کورد... سبه‌ی کۆبوونەوەی وەزیرانی رووسیا و سووریا و تورکیا و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت


جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی وڵاتانی رووسیا، سووریا، ئێران و تورکیا لە شاری ئاستانای پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کارووباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی ئەفریقیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەر چوار وڵات لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوەی سووریا، رووسیا، ئێران و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا بەڕێوە دەچێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە و دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، یەکپارچەیی خاک و یەکێتی وڵاتان و سەروەری خاکی سووریا و تورکیا بێت کە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا چەندین کێشەیان دروستکردووە".

باسی له‌وه‌ش كرد: "لە دەی مانگی ئایاری ساڵی رابردوو لە مۆسکۆ، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سووریا، رووسیا و ئێران و تورکیا ئەنجامدرا و جێگری وەزیرانی دەرەوە ئەرکیان ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بوو لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و تورکیا و هیوای سەرکەوتن دەخوازین لەم کارەدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"ئەمە پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە و هیوادارین پشتیوانی لە وڵاتانی عەرەبی بکەین لەو کۆبوونەوەیەدا بەتایبەتی دوای دەستپێکردنەوەی بەشداریکردنی سووریا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی عەرەبی و بەشداریکردنی بەشار ئەسەد لە لوتکەی جەددە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەمانە لایەنی گرنگن بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە مرۆییەکان".

لە 23ی ئایاری 2023، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا هەڵوێستی دیمەشقی ئاشکراکرد بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی تورکیادا پەیوەندیەکانی ئاسایی نەکاتەوە مەگەر هێزەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە