پەیامی کورد ... پێگەی سەربازی ئێران لە پێشبڕکێی " ئارمیا - ٢٠٢٠ " .
بۆ یەکەمین جار ، سەربازانی ئێران لە قۆناغی پێشبڕکێی دا دیاریگەلێکیان بردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەربازانی ئێرانی بۆ یەکەمین جار لە قۆناغی پێشبڕکێی " ئارمیا ٢٠٢٠ " ی ڕووسیا لە لیستەی براوەکانی دیاری دانران . ئەوان لە بەشی " مامۆستای چەک " بە لێککردنەوە و مۆنتازی چەکی ماکارۆف ، کڵاشینکۆف ، موسەلسەل و نارنجۆک هاوێژ بەشداری یان کرد و بە تەنیا لە سەربازانی ڕووسی بەپاش مان .
لە ٢٣ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ لە بنکەی سەربازی " کێنستانتینۆف " لە پێنزا ئەزموونی نێودەوڵەتی ئەرتەشی ٢٠٢٠ ی " مامۆستای چەک " لە ئارادایە کە ٨ تیم لەوەدا بەشداری دەکەن . بۆ یەکەمین جار تیمەگەلێک لە لائۆس ، کامبووجیا ، کۆنگۆ و ئابخازی لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری دەکەن . تیمەکانی ڕووسیا ، ئەرمەنێستان ، ئێران و ئۆزبەکێستان یش لەم ئەزموونە ئەرتەشییەدا ئامادەییان هەیە .
لە ڕاگەێندراوی بنکەی هەوالی دا هاتووە : " بۆ یەکەەمین جار لە قۆناغی چوارەم لە سێ تیمی باشتردا گۆڕانکاری ئەنجام درا. تیمی ئێران لە بیاتلۆنی چەک توانی بگاتە پلەی دووهەم . لە دوای قۆناغی لێککردنەوە و مۆنتاژی چەک ، ئەوان ٤٠٠ مەتر بەرەو مۆڵگەکانی سەربازی بازیان دا و گووللەیان هاوێشت . ئەوان دەبوایە ١٣ ئامانج لە دووری ٥٠ تا ٥٠٠ مەترەوە بپێکن .
فایناڵی ئەم پێشبڕکێیەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە