لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥ هاووڵاتی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکان

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ٥ هاووڵاتی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکان

پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ٥ هاووڵاتی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکان

 

ڕۆژی هەینی ٤ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێک بە ناوی "سامان یووسفی‌نژاد"، تەمەن ١٥ ساڵ و هەروەها لاوێک بە ناوی "سامران یووسفی‌نژاد"، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "قەرەتەپە"، بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن، لە ڕووباری "حەیرانـ"ـی شاری میاندووئاو، خنکان.

 

سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە برا بوونە.

 

لە لایەکی دیکەوە، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری سەڵماس، لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی "نەزەرئاوا" لە ئاوادا خنکاوە.

 

هەروەها لە شاری گەیلانغەربی پارێزگای کرماشان، لاوێکی خەڵکی ئەو شارە، لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی گەیلانغەربدا خنکاوە.

 

لە هەمان ڕۆژدا و لە شارێکی دیکەی کوردستان، لاوێکی مەهابادی کە لەگەڵ بنەماڵەکەی چوو بوون بۆ گەشت و سەیران، لە ڕووباری "زێ" لە نزیک گوندی "گۆمانـ"ـی شاری سەردەشت، لە ئاودا، خنکاوە.

 

نەبوونی هێمای ئاگادارکەرەوە، نەبوونی چاوەدێریی ناوەندەکانی فریاکەوتن بەسەر چۆم و ڕووبارەکان و ناشارەزایی هاووڵاتییان لە مەلەکردندا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خنکانی هاووڵاتییان لە وەرزی گەرمادا بە هەژمار دێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە