پەیامی کورد... سعوودیە/ بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ٨ عومرەکار گیانیان لە دەست دا
میدیاکانی سعوودیە بڵاویان کردەوە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی عومرەکارانەوە لەسەر ڕێگەی خێرای شاری مەدینە هەشت عومرەکار گیانیان لە دەستدا و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی وڵاتی سعوودیە بڵاویان کردەوە، لەسەر ڕێگای خێرای شاری مەدینە پاسێکی عومرەکاران وەرگەڕاوە و تێیدا هەشت عومرەکار گیانیان لەدەست داوە و ٤٣ی تریش بریندارن.
لای خۆشییەوە ڕێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی لەو وڵاتە ئاماژەی بەوەدا، ٢٦ تیمی فریاگوزاری خێرا چوونەتە سەر ڕووداوەکە و سێ لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن و تیمەکانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ڕووداوەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە