پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەیاندنی تەندرووستی عێراق ٧٤ کەسی گیانیان لە دەستدا
وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٧٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ هەزار و ٨٦٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، کۆی تووشبوانیش گەیشتە زیاتر لە ٢٢٣ هەزار کەس.
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و ١٧٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە زۆرترینیان لە بەغدا هەزار و ١١٨ کەس، بەسڕە ٣٣٨ کەس، کەربەلا ٢٩٣ کەس، نەجەف ٢٨٠ کەس و لە هەولێریش ٢٠٨ تووشبوو تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو ماوەیەدا سێ هەزار و ٨٦٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە زۆترینیان بەم شێوەیە بوە، سلێمانی ١١ کەس، بەغدا ٧ کەس، هەولێر ٩ کەس، بەسڕە ١٠ کەس و بابلیش ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
تائێستا لە عێراق ٢٢٣ هەزار و ٦١٢ کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٦٤ هەزار و ٨٧٤ چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و ٨١٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە