پەیامی کورد... بەتەمەنترین ژن لە جیهاندا کۆچی دوایی کرد
بەتەمەنترین ژنی جیهان لە ژاپۆن لە تەمەنی ١١٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی NHK ژاپۆنی بڵاوی کردەوە، کە کانی تاناکا لە تەمەنی ١١٩ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری فۆکاکا ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی ١٩ی ٤ی ٢٠٢٢ کۆچی دوایی کردووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە داوە، کانی تاناکا لە ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٠٣ لە دایک بووە. کتێبی گینس وەک بەتەمەنترین مرۆڤ لە جیهاندا تۆماری کردووە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، کانی تاناکا زۆر حەزی بە خواردنی چوکلاتە بووە و هیوای خواست بوو بە تەندروستییەکی باشەوە ساڵی داهاتوو ئاهەنگی لە دایک بوونی ١٢٠ ساڵەی بکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە