بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر عەرەبستان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی هەژمار کرد

بەپەلە    ...   وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر عەرەبستان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی هەژمار کرد

پەیامی کورد    ...    وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر عەرەبستان بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی هەژمار کرد .

دۆمینیک ڕاب وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان پێشێلکردنی ناعادیلانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە .

دۆمینیک ڕان ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە پێشێلکرادنی ئاشکاری یاساکانی نێودەوڵەتییە و بەریتانیا بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ عەرەبستانە .

ڕاب هەروەها لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە : ئەم هێرش لە دژی عەرەبستانی سەعوودی و دامەزاروە نەوتییەکانی زۆر جیددییە و پاشهاتی زۆر جیددی شی بە دواوە دەبێت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت و مەوادی سەرەتایی ئەم بەرهەمەدا .

ئەم هەوڵە هەوڵێکی زۆر مەترسیدار بووە و ئێمە دەبێ کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی زۆر جیددی و یەکپارچەمان لە بەرامبەر ئەم جووڵە ترسناکەدا هەبێت کە وا دیارە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە ئەنجام دراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە