پۆمپێئۆ : سەرۆک ترامپ بەڕوونی و بە ئاشکرا ڕایگەیاند تورکیا و ئەردۆغان باجێکی راستەقینە دەدەن

پۆمپێئۆ : سەرۆک ترامپ بەڕوونی و بە ئاشکرا ڕایگەیاند تورکیا و ئەردۆغان باجێکی راستەقینە دەدەن

پەیامی کورد     ...     وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوەی تورکیا رازی بکەن کە هێرشەکەی سەر سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت، "سەرۆک ترامپ بەڕوونی و بە ئاشکرا و لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە ئەو پەیامەی بە تورکیای گەیاندوە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوامبن، تورکیا و ئەردۆغان باجێکی راستەقینە دەدەن".

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، "ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەگەڵ کورد کاریکردوە، نەوەک تەنیا لە سووریا، بەڵکوو لە عێراق و شوێنەکانی دیکەی جیهانیش".

لەبارەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کورد، پۆمپیۆ ووتی، "دەرفەتمان رەخساند بۆ ئەوەی چیدیکە کورد لەدەستی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامی ئازار نەچێژێت".
٩ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکرد، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوونیکردەوە، "کاردەکەین بۆ ئەوەی تورکیا رازی بکەین کە هێرشەکە گونجاو نییە، سەرۆک ترامپ بەڕوونی و بە ئاشکرا و لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە بە تورکیای ووتوە، کە تورکیا و ئەردۆغان باجێکی راستەقینە دەدەن ئەگەر لەسەر ئەم رێگەیە بەردەوام بن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە