دوای مووشه‌كبارانی حزبوڵای لوبنان، ئیسرائیلیش هێرشی مووشه‌كی بۆ لوبنان ده‌ست پێكرد

دوای مووشه‌كبارانی حزبوڵای لوبنان، ئیسرائیلیش هێرشی مووشه‌كی بۆ لوبنان ده‌ست پێكرد

پەیامی کورد... دوای مووشه‌كبارانی حزبوڵای لوبنان، ئیسرائیلیش هێرشی مووشه‌كی بۆ لوبنان ده‌ست پێكرد

لە دوای هێرشی مووشەكی لە باشووری لوبنان بۆ شاخی (دوو) لە باکووری ئیسرائیل، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەی لوبنان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/10/2023، سوپای ئیسرائیل لە دوای هێرشی مووشەكی بۆ سەر باکووری وڵاتەکەی و شاخی (دوو) لە لوبنانەوە، هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەی لوبنان و تۆپبارانی کرد.

بەپرسانی ئیسرائیلی داوایان لە دانیشتوانی نێوان سنووری ئیسرائیل و لوبنان کردووە، بە هیچ شێوە لە ماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە.

حزبوڵای لوبنان ڕۆژی شەممە و هاوکات لەگەڵ هێرشی چەكدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، پاڵپشتیی هەمەلایەنەی خۆی بۆ حەماس ڕاگەیاند، ئەمەش لەكاتێكدا بوو، کە پێشتر ئیسرائیل هۆشداریی دابوو، لەسەر دەستپێکردنەوەی شەر لەلایەن حزبوڵاوە.

ڕۆژی ڕابردوو، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، پیلانەکە بەو جۆرە بووە، کە ئەم هێرشەی حەماس لە کەرتی غەزەوە دەستپێکێک بێت بۆ هێرشی بەربڵاوتر لە باکووری ئیسرائیل.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە