عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوت بگەیەنێتە 5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە

عێراق دەیەوێت هەناردەی نەوت بگەیەنێتە 5 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە

 

عێراق بە بەهای زیاتر لە (400) ملیۆن دۆلار سێیەم بۆری هەناردەی نەوت لەڕێی دەریاوە دروستدەكات و دەیەوێت تاكۆتایی ساڵی (2025) توانای هەناردەكردنی بگەیەنێتە (5) ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

رۆژنامەی (الصباح) بڵاویكردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەنیازە زیاتر لە (416) ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی سێیەم بۆری دەریایی بۆ هەناردەكردنی نەوت بە توانای (1) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە ئەوە لەكاتێكدایە تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە رێی بەندەری فاوەوە گەیشتووتە سنوری (3)ملیۆن و (400) هەزار بەرمیل نەوت.

باسم عەبدولكەریم شەمخانی بەڕێوەبەری كۆمپاینای نەوتی بەسرە رایگەیاندووە: وەزارەتی نەوت بەنیازە لە ساڵی (2024و2025) بڕی (416) ملیۆن و (900) هەزار دۆلار تەرخانبكات بۆ بنیاتنانی بۆری سێیەمی هەناردەكردنی نەوت لە كۆگاكانی فاوەوە بۆ بەندەری فاوی نەوتی.

باسی لەوەشكردوە، كۆمپانیاكەیان لەسەروبەندی گرێبەستدایە لەگەڵ كۆمپانیای (رۆیال بۆسكالیس)ی هۆڵندی دوای تەواوكردنی دواین رێوشوێنەكانی گرێبەستی دامەزراندنی هێڵی نەوتیی كە گرنگیەكەی لەوەدایە ژێرخانی هەناردەكردن بەهێزدەكات بەوپێیەی لەتوانایدایە توانای هێڵی بۆرییەكانی نەوت خاو لە كۆگاكانی فاوەوە بۆ سەكۆ نەوتیەكانی بەسرە لە كۆتایی ساڵی (2025) بگەیەنێتە (5) ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی پێوانیەی.

ئەوەشیخستەڕوو، توانای بەرهەمهێنانی كۆمپانیای بەسرە دەگاتە (3) ملیۆن و (250) هەزار بەرمیلی رۆژانە كە لەئێستادا كێڵگەی رومێلە لە پێشەنگی كێڵگە بەرهەمهێنەكانە بە توانای (1) ملیۆن و (400) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ووتیشی: كۆمپانیای نەوتی بەسرە پابەندە بە كەمكردنەوەی ئارەزومەندانەی هەناردەی نەوت كە ئۆپێك پڵەس بڕیاری لەسەرداوە لەچوارچێوەی هەوڵە خۆپارێزییەكان بۆ پشتیوانیكردنی سەقامگیری بازاڕی نەوت و هاوسەنگی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە