پەیامی کورد … سوپای عێراق دەستگیرکردنی 4 تیرۆریستی داعشی راگەیاند
سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، رایگەیاند.
ڕۆژی دوو شهممه 15 ی تشرینی دووهمی 2021 فەریق روکن ناسر غەننام فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ھەواڵگریی و دژە تیرۆری ئەنبار لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستی داعشیان لە رومادی دەستگیرکردووە.
له راگەیەندراوەکە ئاماژه بهوهش كردووه،یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەناو بەرپرسی کارگێریی کەرتی ئەنبار سەربە داعش بووە.
ههروهها ئهوهش خراوهتهروو کە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆری داواکراوبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە