پەیامی کورد … ماكرۆن سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات
ئیمانوێل ماكرۆن، سهرکۆماری فهرهنسا، دوای گهڕانهوهی بۆ وڵاتهكهی، له تویتێكدا سوپاسی سهرۆك بارزانی دەکات.
ماکرۆن لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و رایگەیاندووە: "لە 30 ساڵی ڕابردوودا، گەلانی ئێمە مێژوویەکی تایبەتییان بەیەکەوە هەبووە، با بەردەوامی پێبدەین".
رۆژی شەممە 28-8-2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن بە سەردانێکی فەرمی و بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لووتکەی بەغدا بۆ هاوپەیمانی و هاوبەشی، گەیشتە بەغدا.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 29-8-2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەقی سەرۆکی پەرلەمان، ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە و ستایش و پیزانینی وڵاتەکەی بۆ قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر، بە سەرۆک بارزانی گەیاند.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە