پەیامی کورد ... کەنەدا یەک میلیۆن و ٢٠٠ هەزار پەنابەر وەردەگرێت
كەنەدا ویستی خۆی بۆ وەرگرتنی ژمارەیەكی زیاتری كۆچبەران لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند.
ماركۆ مندیسینۆ، وەزیری كۆچی كەنەدا ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، وڵاتەكەی دەیەوێت پێشوازی لە ملیۆنێك و 200 هەزار كۆچبەر بكات لەنێوان ساڵانی 2021 تا 2023، ئەمەش بە زیادبوونی نزیكەی 200 هەزار كۆچبەر لەو ژمارەیەی بەر لە گرفتی كۆرۆنا ڕایگەیاندبوو.
مندیسینۆ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئەوەشی وت، كەنەدا لە ساڵی 2020 بەشێكی كەمی ئەو 341 هەزار كۆچبەرەی وەرگرتووە كە پێشبینی دەكرد ڕووی لێبكەن، هۆكارەكەشی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنوورەكان و هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ماوەیەك دەگەڕێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بۆ قەرەبووكردنەوەی پاشەكشەی ژمارەی كۆچبەران لەمساڵدا، حكومەتی ئۆتاوا بڕیاریداوە مافی مانەوەی هەمیشەیی بداتە كرێكارە كاتییەكان و خوازیارانی مافی پەنابەری و ئەو خوێندكارە بیانییانەی لە وڵاتەكەیدان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە