:) مێلوورەیەک بە جلی کوردییەوە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەشلەژێنێت

:) مێلوورەیەک بە جلی کوردییەوە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەشلەژێنێت

 پەیامی کورد    ...    مێلوورەیەک کە بە جلی کوردییەوە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەشلەژێنێت

 بەپێ فەرمانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران جل‌وبەرگی کوردی لە چیرۆکی منداڵانی کورد لە  پارێزگای ئیلام دەسڕدریتەوە .

 هەڵسوکەوتە سەلیقەییەکان کە لە ڕەوتی چاپ و هەڵاواردنی کتێبە کوردییەکان لە چاپەمەنییەکانی ئێران لە ئارادایە، گەیشتووتە ئاستێک کە نووسەران بۆ جلوبەرگی کاراکترە منداڵانەکانی چیرۆکێک دەبێ ڕووبەڕووی سنوورداریەتییەکی سەیر ببنەوە.

 لە وێنەی ئەم چیرۆکە کاراکتەرەکان جلی کوردییان لەبەر بوو کە پاشان لەلایەن ئەم چاپەمەنییەوە خراوەتە ژێر فشار و هەوڵی داسەپاندنی کولتوور و هونەرێکی دیکەیان لەسەر دراوە.

 سڕینەوەی ئەم وێنانە بە جلی کوردی جیا لە گەیاندنی خەسارەتی ماڵی بە نووسەرەکە، هەڵاتووی شۆڤێنیسمێکە کە لەمێژە نەتەوە بن دەستەکانی ئێران تووشی بوونە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە