ژمارەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە

ژمارەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە

پەیامی کورد... ژمارەی دانیشتوانی عێراق بڵاوکرایەوە


بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە لەبارەی ڕێژەی دانیشتوانەوە بۆساڵی 2022بڵاوکراوەتەوە ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەی دانیشتووانی بەبەردەوامی عێراق ڕوو لە زیادبوون دەکات بەجۆرێک بۆ هەر ساڵێک ژمارەی دانیشتووان بەرێژەی 2.5٪ زیاد دەکات. ئەوەش خراوەتەڕوو، گەشەکردنی ژمارەی دانیشتوان لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێدا لەعێراق نزیکن لەیەکەوە.

لەڕاپۆرتەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا باس لەوەکراوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆساڵی 2022 گەیشتووەتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 883 کەس و ڕەگەزی نێر 50.5٪ پێکدەهێنێت و ڕەگەزی مێینەش 49.5ی رێژەکە پێک دەهێنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، 70 ٪ـی دانیشتووان شارنشینن و 30٪ یان لە قەزا و ناحیە و گوندەکاندا دەژین و پارێزگای بەغدا چڕترین ناوچەی دانیشتوانە لەعێراق کە زیاتر لە نۆ ملیۆن کەس تێیدا دەژین و ڕێژەی 21.3٪ی کۆی گشتی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن.

خستنەڕووی ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ماڵپەڕی جیهانی "Worldometers" ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 45 ملیۆن و 815 هەزار و 500 کەس

بەرپرسانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، پلانیان هەیە بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان خەمڵاندنێک بەمەبەستی سەرژمێری و زانینی ژامارەی دانیشتوان بۆ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە