پەیامی کورد... پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
ئەمڕۆ هەینی سەرۆک بارزانی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە: "بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی تازەی سکرتارییەتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هیوادارم لە بەرگریکردن لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەیان بە بیری بەرپرسیارییەتی و نیشتیمانپەروەری و بەرزڕاگرتنی بەها باڵاکانی کوردستان ئەرکەکانی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و ببنە نموونە و سەرمەشق بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان و لەو ڕێگەیەشدا بە هەموو توانایەک پشتیوانتان دەبین. هەر سەرکەوتوو و سەرفیراز بن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە