میتی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی تری ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

میتی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی تری ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

پەیامی کورد... میتی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی تری ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا محێددین گولۆ، بەرپرسی ئەکادیمی هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی بە گەریلاکانی یەپەگە دەکات لە چالاکی خراوە

ئاژانسی ئەنادۆڵو لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە (٢١ی ئابی ٢٠٢٢) دەڵێت، محێددین گولۆ کە یەکێک بووە لە بەرپرسانی ئەکادیمی هەبات دەریک کە مەشقی سەربازیی و ئایدیۆلۆژیا بە چەکدارانی بە پەکەکە/یەپەگە کردووە، لە نۆی ئابدا لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە قامشلۆ لە چالاکی خراوە.

دەشڵێت، "گولۆ ڕۆلی کاریگەری بینیوە لە زۆرێک لەو هێرشانەی کراونەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و لە ڕیزی ڕێکخراوەکەدا چالاکی دژ بە سوپای نیشتمانیی سووریا هەبووە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی کانی ئاشتیی و لقی زەیتووندا."

جەختی کردووەتەوە کە "گولۆ کە یەکێک بووە لە بەناو بەڕێوەبەرانی ئەکادیمی بەناوی بەهات دەریک کە مەشقی بە چەکدارانی ڕێکخراوەکە کردووە لەسەر بەکارهێنانی چەک، دروستکردنی بۆمب و کوشتن، هاوکات مەشقی بە چەکدارەکانی ڕێکخراوەکە کردووە لەسەر ئەنجامدانی چالاکی دژ بە یەکەکانی سوپای تورکیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و سووریا."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە