پەیامی کورد … وادەی گەڕانەوەی كۆچبەرانی بیلاڕوسیا بۆ هەرێم و عێراق ئاشكرا كرا
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكان و ڕەوەندی كوردی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت: لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ئەو كۆچبەرانەی خوازیان لەڕێگەی فڕۆكەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و عێراق.
رێبوار بابكەیی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندیەكان و ڕەوەندی كوردی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە: دوای پەیوەندیكردنم بە باڵیۆزی عێڕاق و نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان لە مۆسكۆ ـ ڕوسیا داوامان كرد ئەو ماڵباتە كوردانە و گەنجەكانمان ئەوانەی داوایان كردووە بگەڕێنەوەو ناوەكانیان مان لای ئەوان تۆماركرد بەر گەشتی ڕۆژی پێنج شەمە بكەون كە بڕیارە بە فڕۆكە سەرەتا بۆ بەغدا دواتر بۆ ھەولێر بیان ھێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: دوای تۆماركردنی ناوی ماڵباتە زاخۆیەكە بۆ ئەو گەشتە ھاوكات ناوی ماڵباتێكی ھەولێرو چەندین گەنجی ھەرێمی كوردستانمان بۆ ئەو گەشتە تۆمار كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە