پەیامی کورد ... لە سەقز هاووڵاتیەکی کورد لەسێدارە درا
حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “محەمەد مورادی” لە بەندیخانەی شاری سەقز جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد مورادی پێنج ساڵ لەوە پێش لە گەڕەکی ٣٢ مەتری شاری سەقز لە دوای دەمەقاڵە لە گەڵ هاووڵاتیەک بە ناوی “عەلی ئەکبەر زاهدی”، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و کوشتویەتی.
محەمەد مورادی، دوایە دەستبەسەرکران لەلایەن دەزگای دادوەری ئێران، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و تا کاتی بەرێوەچوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی شاری سەقز ڕاگیرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە