پەیامی کورد ... لە ناوچەی نیشتەجێبوونی بایدن فڕینی فڕۆکە قەدەغە کرا
ئاماژەکانى سەرکەوتنى جۆبایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا دەرکەوتن و دامەزراوە فەرمیەکانى ئەمەریکا رێوشوینى توند بۆ پاراستنى دەگرنەبەر.
تۆڕى هەواڵى سى ئێن ئێن بڵاوى کردەوە، ئاژانسى خزمەتگوزارى نهێنى ئەمەریکا هێزى زیاتریان رەوانەى شارى ویلمینگتۆن لە ولایەتى دیلاوێر کردوە بەمەبەستى پاراستنى جۆ بایدن کاندیدى دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتى ئەمەریکا.
تۆڕى هەواڵى سى، ئێن، ئێن ئاشکراشى کردوە، ئاژانسى خزمەتگوزارى نهێنى رێوشوێنى پێویستیان بۆ پاراستنى ئاسمانى ئەو ناوچەیە گرتوتەبەر و فڕینى فڕۆکە لەوناوچەیە قەدەغە کراوە.
ئاژانسى خزمەتگوزارى نهێنى ئەمەریکا دامەزاوەیەکە تایبەتە بەپاراستنى سەرۆک و جێگرى سەرۆک و خێزانەکانیان و کاندیدەکانى سەرۆکایەتى وکۆشکى سپى.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە