پەیامی کورد ... ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، به بڕیاری وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات به هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان دراوه كه له داهاتی كاره‌با 8%ی بۆ شاره‌كانی خۆیان خه‌رج بكه‌ن.
ئومێد ئه‌حمه‌د، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : "هه‌موو وه‌زاره‌تێك داهاته‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری كاره‌با ژماره حیسابێكی كردووەته‌وه، كه هه‌موو به‌ڕێوبه‌رە گشتییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار، كه پاره‌ی كاره‌با كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی پێ داون كه له هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌توانن به 8%ی ئەو پاره‌یه پڕۆژه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن."
ئومێد ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره دراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان سوود له داهاتی كاره‌با وه‌ربگرن و هه‌ر كهموكووڕییهكیشیان هه‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌و پارهیەوە چاره‌سه‌ری بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش له مه‌ركه‌زیه‌وه بكرێته لامه‌ركه‌زی و بدرێته پارێزگا و قه‌زاكان."
گوتیشی: "له‌مڕۆوه هه‌موو پارێزگا و قه‌زاكان ده‌توانن ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری كاره‌با جێبه‌جێ بكه‌ن و 8%ی داهاتی كاره‌با بۆخۆیان به‌كار بێنن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە