پەیامی کورد... ئەمریکا تانکی ئەبرامز هەناردەی ئۆکرانیا دەکات
ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی بەپشتبەستن بە سەرچاوە تایبەتییەکان ئاشکرایکردووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ دەستدەکات بە رادەستکردنی تانکی ئەبرامز بە ئۆکرانیا، باس لەوەشکراوە، سەرەتا تانکەکان دەگەنە ئەڵمانیا و دوای نۆژەنکردنەوەیان دەگەیەنرێنە دەست سوپای ئۆکرانیا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە وەجبەی یەکەم 6-8 تانک دەگاتە دەستی ئۆکرانیا، بە گشتیش ئۆکرانیا 31 تانکی ئەبرامز لە مۆدێلە کۆنەکانی تانکەکە، کە جۆری M1A1 یە لە ئەمریکاوە وەردەگرێت، هەر لەئێستاشەوە لە ئەڵمانیا سەربازانی ئۆکرانیا خولێکی 10 هەفتەیی بۆ چۆنێتیی بەکارهێنانی تانکەکە ئەنجام دەدەن و راهێنانەکانیش لەمانگی ئابدا کۆتاییان دێت.
M1 Abrams تانکی شەڕکەری سەرەکی نەوەی دووەمی ئەمریکییە و لەلایەن کۆمپانیای کرایسلەر لە شاری دوربان دیزاین و بەرهەم هێنراوە، ئێستا لەلایەن کۆمپانیای جەنەراڵ داینامیکس لاند سیستەمەوە بەرهەمدەهێنرێت. ئەم تانکە بە ناوی ژەنەڕاڵ کرێتۆن دبلیو ئەبرامزەوە ناونراوە کە فەرماندەی سوپای ئەمریکا بوو لە جەنگی ڤێتنامدا.
تانکی M1 Abrams لە ساڵی 1980 لەناو سوپای ئەمریکا کەوتە خزمەتەوە، لەو کاتەوە هەناردەی ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەکرێت. یەکێکە لە تانکە پێشکەوتووەکان لە جیهاندا، بە لوولە تۆپێکی سەرەکی 120ملم و چەندین چەکی لاوەکی پڕچەک کراوە.
M1 Abrams تانکی شەڕکەرێکی زۆر بەهێزە، کە لە زۆرێک لە ململانێکاندا خۆی سەلماندووە. لە یەکەم جەنگی کەنداو و جەنگی عێراق و جەنگی ئەفغانستاندا بەکارهێنراون. M1 Abrams تانکی سەرەکییە لە سوپای ئەمریکا و پێشبینی دەکرێت بۆ چەندین ساڵی داهاتوو لە خزمەتدا بمێنێتەوە.
ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی بەپشتبەستن بە سەرچاوە تایبەتییەکان ئاشکرایکردووە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ دەستدەکات بە رادەستکردنی تانکی ئەبرامز بە ئۆکرانیا، باس لەوەشکراوە، سەرەتا تانکەکان دەگەنە ئەڵمانیا و دوای نۆژەنکردنەوەیان دەگەیەنرێنە دەست سوپای ئۆکرانیا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە وەجبەی یەکەم 6-8 تانک دەگاتە دەستی ئۆکرانیا، بە گشتیش ئۆکرانیا 31 تانکی ئەبرامز لە مۆدێلە کۆنەکانی تانکەکە، کە جۆری M1A1 یە لە ئەمریکاوە وەردەگرێت، هەر لەئێستاشەوە لە ئەڵمانیا سەربازانی ئۆکرانیا خولێکی 10 هەفتەیی بۆ چۆنێتیی بەکارهێنانی تانکەکە ئەنجام دەدەن و راهێنانەکانیش لەمانگی ئابدا کۆتاییان دێت.
M1 Abrams تانکی شەڕکەری سەرەکی نەوەی دووەمی ئەمریکییە و لەلایەن کۆمپانیای کرایسلەر لە شاری دوربان دیزاین و بەرهەم هێنراوە، ئێستا لەلایەن کۆمپانیای جەنەراڵ داینامیکس لاند سیستەمەوە بەرهەمدەهێنرێت. ئەم تانکە بە ناوی ژەنەڕاڵ کرێتۆن دبلیو ئەبرامزەوە ناونراوە کە فەرماندەی سوپای ئەمریکا بوو لە جەنگی ڤێتنامدا.
تانکی M1 Abrams لە ساڵی 1980 لەناو سوپای ئەمریکا کەوتە خزمەتەوە، لەو کاتەوە هەناردەی ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەکرێت. یەکێکە لە تانکە پێشکەوتووەکان لە جیهاندا، بە لوولە تۆپێکی سەرەکی 120ملم و چەندین چەکی لاوەکی پڕچەک کراوە.
M1 Abrams تانکی شەڕکەرێکی زۆر بەهێزە، کە لە زۆرێک لە ململانێکاندا خۆی سەلماندووە. لە یەکەم جەنگی کەنداو و جەنگی عێراق و جەنگی ئەفغانستاندا بەکارهێنراون. M1 Abrams تانکی سەرەکییە لە سوپای ئەمریکا و پێشبینی دەکرێت بۆ چەندین ساڵی داهاتوو لە خزمەتدا بمێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە