پەیامی کورد ... کازمی یەکەم بڕیاری خۆی سەبارەت بە مووچەی بەشێکی دیاریکراو ڕاگەیاند
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆك پەرلەمان رایگەیاند، لەگەڵ موستەفا كازمی ڕێككەوتون مووچەی دواكەوتوی خانەنشینان بدرێت بەو توێژە.
ئەمڕۆ ٨ی مەی ٢٠٢٠ نووسینگەی راگەیاندنی حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، كەعبی لەگەڵ موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و رێككەوتن لەسەر پیدانی مووچەی خانەنشینان.بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە، كازمی پەسەندی كردوە، سبەی شەممە مووچەی خانەنشینانی عێراق دەستپێبكات و لە سبەی شەممەوە هەتا رێكەوتی ٩ی ئایار بەسەر تەواوی خانەنشیناندا دابەش بكرێت.ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی ڕێككەوتنەكەی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران سەرجەم مانگەكانی داهاتو پێش مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، گەرەنتیكردنی پێدانی مووچەی خانەنشینان و تۆڕی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان كاری لەپێشینە بێت.لە ڕاگەێندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، مووچەی خانەنشینان و ناوەندەكانی تایبەت بە خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی و چین و توێژە لاوازەكان هێڵی سوورە و ناكرێت لە هەر دۆخێك و بە هەر بیانوویەك بێت دەستیان بۆ ببرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە