مه‌سرور بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئه‌مریكا لە عێراق کۆ بووەوە

مه‌سرور بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئه‌مریكا لە عێراق کۆ بووەوە

پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئه‌مریكا لە عێراق کۆ بووەوە


سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد، له‌ دیدارێكدا تاوتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگیان كرد.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لە یاسای بودجەی فیدراڵدا.
سەرۆکی حکومەت ڕوونی کردەوە کە بەداخەوە هه‌ندێ لایەن هەیە دەیانەوێ بە شێوەیەکی ناڕەوا و لە دەرەوەی یاسای بودجە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن، لەکاتێکدا شاندی دانوستانکاری هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە. بۆیە پێویستە هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوو و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان.

هاوكات، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئاساییکردنەو گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دۆخی کەرکووک کرا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە