پەیامی کورد... مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق، دواییان گۆڕانكارییه‌كانی تاوتوێ كرد
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازییی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کرد و دیداری ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ كرد، كه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی باڵوێز له عێراق، ئه‌و دیداره ڕێك خرابوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كردبوو.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی باڵوێزی ئەمەریکامان کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا. تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە