سەرۆکی کۆریای باکور داوای ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەڕ دەکات

سەرۆکی کۆریای باکور داوای ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەڕ دەکات

پەیامی کورد... سەرۆکی کۆریای باکور داوای ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەڕ دەکات

ئاژانسی هەواڵی (KCNA)ی کۆریای باکور ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای وڵاتەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە و داوای ئامادەکاری زیاتری بۆ ئەگەری ڕوودانی شەڕ کردووە، داوای زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەک و فراوانکردنی مانۆڕە سەربازییەکانی کردووە.

کیم ئەم وتانەی لە حەوتەمین کۆبوونەوەی فراوانی کۆمیسیۆنی سەربازی ناوەندی هەشتەمی پارتی کرێکارانی کۆریادا کرد.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کیم لە کاتی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەرکانی گشتی پاک سو ئیل - بەرزترین ژەنەراڵ لە سوپادا - لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە و جێگری مارشال ڕی یۆنگ گیل لە شوێنی داناوە، بەبێ ئەوەی بچێتە ناو وردەکارییەکان، هەروەها داوای ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی کردووە بۆ تاقیکردنەوەی چەکی نوێ بە شێوەیەکی کاریگەر.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە کیم سەردانی کارگەکانی چەکی کرد، لەوێ داوای دروستکردنی بزوێنەری مووشەکی و تۆپخانە و چەکی دیکەی زیاتری کرد.

دەزگای کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە کە کیم داوای ڕاهێنانەکانیشی کردووە بۆ بەدەستهێنانی کارایی لە بەڕێوەبردنی نوێترین چەک و ئامێرەکاندا، بە شێوەیەک کە ئامادەیی هەمیشەیی بۆ شەڕکردن بپارێزێت.

مانگی ڕابردوو پیۆنگ یانگ نمایشێکی سەربازی گەورەی ئەنجامدا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ٧٠ ساڵەی ئاگربەستی جەنگی کۆریا و شرۆڤەکاران ئەو ڕووداوەیان بە "گەورەترین نمایشی ڕواڵەتی کۆریای باکوور لە سیستەمی توانای ئەتۆمی" وەسف کرد.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە