ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ڕاگەێندراوێکی گرینگ لە لایەن سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پەیامی کورد    ...    ئەنجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 18/1/2020 كۆبووه‌وه‌ و له‌ راگه‌ێندراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، بڕیاردراوه‌ له‌ ساڵی 2020 كۆنگره‌ ئه‌نجام بدرێت.


ده‌قی راگه‌ێندراوه‌كه‌:
"راگەێندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی ئاسایی
ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان

بە سەرپەرشتی سەرۆك مسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوەی ئاسایی پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان لە 18/1/2020 ئەنجام درا كە چەند بابەتێكی گرنگی سیاسی و رێكخستنی حزبی گفتوگۆیان لە بارەوە كراو بریاری پێویستیان بۆ وەرگیرا.

تەوەری یەكەم: رووداوە گرنگەكانی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی 2020 كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر كۆی پرۆسەی سیاسی عێراقی كرد گفتوگۆیان لەسەر كرا، گرنگی كار تێكردنەكانیان لەسەر سیاسەت و ئابوری و پەیوەندیەكان كۆماری عێراق لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی دەرەوە لە ئاكامی ئەو كردارو پەرچە كردارانەی روویان داو هەروەها بریارو راسپاردەكانی پەرلەمان و حكومەتی عێراق لەو چەند مانگەی رابردوو بە دوور بوو لەو بنەماو پرەنسیپە سەرەكییانەی دوای رووخانی رژێم لە ساڵی2003 دەوڵەتی عێراقی لەسەر بنیات نراوە كە ئەویش شەراكەت و تەوافق و تەوازن بوە لە حوكمرانی بۆ هەموو پێكهاتەكانی نەتەوەیی و ئایینی و ئایینزایی و بەشداری هەمووان لە بریارە چارەنوس سازەكان.

تەوەری دووەم: باس لەو نیگەرانی و مەترسیانە كرا كە لەسەر عێراق هەیە بە شێوەیەكی گشتی و كردنی عێراق بە ساحەی تصفیەی حساباتی وڵاتانی هەرێم و جیهانی... بارودۆخی عێراق سەرەڕای ئەو هەموو گیروگرفتە ناوخۆیەی چ لە رووی حوكمرانی و ئابوری و دیبلۆماسی و چ لە رووی گرژی و ناتەبایی نێوان لایەنەكانی بەشدار لە دەسەڵات و چ لەگەڵ خۆپێشاندەرانی بەغدای پایتەخت و شارەكانی دیكی باشور كە ماوەی سێ‌ مانگە بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوەو خەریكە خەڵكی عێراق باجی خیلافات و هەڵوێستە دژ بە یەكەكانی دەرەوەی سنورەكانی دەكەوێتە ئەستۆ، سەرەرای مانەوەی مەترسی گەورەی ئیرهاب كە تاكو ئێستا داعش كۆتایی نەهاتووە بەڵكو بەردەوام هەرەشەیە لە سەقامگیری و دابین كردنی ئەمنیەت ئەمە جگەلەوەی باری ئابوری هاونیشتمانیانی عێراق لە ئاستێك دا نییە بەرگەی قەیرانی زیاتر بگرێت. بەتایبەتی كە رێژەی بێكاری بەرز بووەتەوە بەجۆرێك كە زیاتر لە 30% خەڵكی پارێزگاكانی ناوەراست و باشوور لە خوار هێڵی هەژاریدان. كۆبوونەوە رای وابوو كە هەموو هەوڵەكان بخرێتە گەڕ تا عێراق نەبێتە بەشێك لەو كێشە هەرێمی و جیهانیانە، بۆیە پێویستە هەر بریارو راسپاردەو یاسایەك كە دەردچن لە ئاستی خواست و ویست و بەرژەوەندی كۆی هاوڵاتیانی عێراقی دا بێت و لە تاكڕەوی بە دووربن بۆ ئەوەی ئاسایشی كۆمەڵایەتی عێراق نەكەوێتە مەترسیەوە.

تەوەری سێ‌ یەم: كۆبوونەوە پشتیوانی بۆ هەوڵ كۆششەكانی حكومەت و دامەزراوەكانی یاسایی دەكات لە راستای چاكسازی و رێكخستنەوەی كاروبارەكان لەوبوارانەی پێویست دەكات بۆ هێنانە دی خواستی هاوڵاتیانی كوردستان و زیاتر دابین كردنی ئاسوودەیی، هەر وەكو لە بەرنامەی پارتیمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی پێكراوە.
تەوەری چوارەم: لەبەر پێویستی و خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆرانكاریە زۆرو خێراییەكان لەناوخۆو دەوروبەرو زیاتر گوڕوتین بەخشین بە ئۆرگانەكان هەروەها بە گوێرە پەیڕەوی ناوخۆ، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بریاری دا لە ساڵی2020 كۆنگرە ئەنجام بدرێت و دەسەڵاتی پێویستی دا بە مەكتەبی سیاسی هەنگاو و رێكارە پەیڕەویەكان دەست پێ‌ بكات.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی

پارتی دیموكراتی كوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە