وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی هه‌رێم مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان زیاد ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كات، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانیش دەڵێت، کە وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی داوه موچه‌ی به‌شێكیان بكرێته (١٢٠) هه‌زار دینار".
بەوتەی سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، کە رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حکومەتی هه‌رێمی کوردستان شه‌وی رابردوو بەتەلەفون پەیوەندی پێوەکردووەو سەبارەت بەمووچهی كه‌مئه‌ندامانه‌وه پێی راگەیاندووە، كه گۆڕانكاری له‌مووچه‌ی كه‌مئه‌نداماندا دەکرێت و ئەوەش به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی مووچه‌كانیان كراوه به (٩٠) هه‌زار بۆ (١٢٠) هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت.
سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامان ئاشکراشیکردووە، کە وه‌زیری دارایی هەرێم به‌ڵێنی ئهوهشیداوە، بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی موچه‌كانیان (٦٠)هه‌زار دیناره له‌داهاتوودا گۆڕانكاری لهموچهكانیاندا بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە