ئەمریكا سوپایەكی گەورە دروستدەكات %70ی كوردە

ئەمریكا سوپایەكی گەورە دروستدەكات %70ی كوردە

ئەمریكا هێزێكی سەربازیی گەورەو پڕچەك لەباكوری سوریا دروستدەكات كە لە70%ی كورد دەبێت، ئەندامێكی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی ڕۆژئاواش وردەكاریی ئەو هێزە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، فەرەنسا بەڵێنی ناردنی چەكی بۆ یەپەگە داوەو بەرنامەشی هەیە پڕۆژەی فراوانبونی دەسەڵاتی توركیا ڕابگرێت.

فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا لە هەرێم ڕاگەیاند، "ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) سەرقاڵی دروستكردنی سوپایەكی گەورەی پڕچەكە لەباكوری سوریا كە لەشاری مەنبەجەوە تا ڕەققە و جەرابلوس و باب دەستپێدەكات بۆ سنوری كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا".

وتیشی:"ئەو سوپایەی دروستدەكرێت ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەمریكاوە سەرپەرشتیدەكرێت، زیاتر لە 70%ی كورد دەبێت و ئەركیان پاراستنی باكوری سوریا دەبێت، كاتی پێكهێنانی سوپاكەش وەڵامێكە بۆ مەترسییەكانی فراوانبونی دەسەڵاتی توركیا".

بەوتەی حوسێنی، ئێستا فەرەنسا هاتۆتەسەر خەت و بەڵێنیداوە چەك و هاوكاریی سەربازی بگەیەننە یەپەگە، ئەمەش پەیامێكی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەنكەرە، ئەمە جگەلەوەی هێزێكی فەرەنسا دێتە مەنبەج وەك هەنگاوێك بۆ ڕاوەستاندنی پڕۆژەی فراوانبونی دەسەڵاتی توركیاو پاراستنی ڕۆژئاوا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە