ئەمریکا وڵاتی کۆبای خستە لیستی پشتیوانانی تیرۆرەوە

ئەمریکا وڵاتی کۆبای خستە لیستی پشتیوانانی تیرۆرەوە

پەیامی کورد ... ئەمریکا وڵاتی کۆبای خستە لیستی پشتیوانانی تیرۆرەوە

 

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێك بەرلە کۆتاییهاتنی ویلایەتەکەی دەوڵەتی کوبای خستە لیستی "پشتیوانانی تیرۆر"ـی ئەمریکا و چەند سزایەکیشی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە دەوڵەتی کوبای خستە لیستی "پشتیوانانی تیرۆر"ـی ئەمریکا ئەوەش بەهۆی ئەو پشتیوانیانەی ئەو وڵاتە پێشکەشی "هەڵمەتەکانی تیرۆری نێودەوڵەتیان دەکات لەرێگەی پێدانی مافی مانەوە بەو کەسانە".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکە پەیامێکی رونە بۆ حکوومەتی کوبا کە دەستبەرداری پشتیوانیکردنی "تیرۆر بێت و ئەو کەسانەی لەدادگای ئەمریکا داواکراون رادەستبکات".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە