گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی مەدەنیی لە بۆردوومانەکانی تورکیا لە عێراق و سووریە

گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی مەدەنیی لە بۆردوومانەکانی تورکیا لە عێراق و سووریە

پەیامی کورد … گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی مەدەنیی لە بۆردوومانەکانی تورکیا لە عێراق و سووریە

 

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان، بەهۆی بۆردووماکانی ئەرتەشی تورکیە لە عێراق و سووریە، لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی مەدەنیی گیانیان لەدەستداوە.

 

گۆڤاری شەڕە ئاسمانییەکان لە ڕاپۆرتێکدا، خەساری گیانیی خەڵکی مەدەنی لە عێراق و سووریەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیە بەراورد کردووە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەرتەشی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ لە عێراق و سووریە نزیک بە ٥٠٠ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانیی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی مەدەنی.

 

ئەو گۆڤارە کە ژمارەی کوژراوانی خەڵکی مەدەنیی بە وردیی لێکداوەتەوە، ڕایگەیاندووە کە زۆربەی خەڵکی مەدەنی کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیەوە، لە عێراق و سووریە گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی ناوچە کوردنشینەکانی ئەو دوو وڵاتە بوون.

 

گۆڤاری شەرە ئاسمانییەکان، ئامانج لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی تورکیا لە عێراق و سووریەی، پێکانی هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریە ڕاگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە