ژنە چالاکێکی کورد لە سنە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

ژنە چالاکێکی کورد لە سنە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

پەیامی کورد... ژنە چالاکێکی کورد لە سنە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا


خانمە چالاكێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە بیانووی دەربڕینی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی شەهیدان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كرا و سزای یەك ساڵ بەندكرانی بۆ دەرچوو.

بەیان فەرەجوڵڵایی، خانمە چالاکی تەمەن 34 ساڵ و خەڵکی پارێزگای (سنە)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بە بیانووی "دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان"، سزای یەك ساڵ بەندكرانی بۆ دەرچوو.

لەمبارەیەوە، ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەیان دوای 41 ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی دوو ملیار تومەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ژنانی زیندانی سنە، ئازاد کرا.

بەیان فەرەجوڵڵایی لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەركردنی خۆیدا، لە هەموو مافەکاندا بێبەری بووە و باری تەندروستیشی ناجێگیر بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە