پەیامی کورد... یۆنامی: نیگەرانین لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەئامانجگرتنی هەولێر بە هێرشی مووشەکی.
لە ڕاگەیەنراوێکدا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاندوە، هێرشی مووشەکی بۆ سەر پاڵاوگەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەم ساتەدا کە جەژنی ڕەمەزانە گۆڕانکارییەکی تری جێی نیگەرانیمانە.
ڕاشیگەیاندوە، پێویستە سەرکردەکانی عێراق وەک یەک تیم کار بکەن بۆ ڕووبەڕوو و بوونەوەی ئەو کارە دوژمنکارانەیەی هاوشێوەی ئەو هێرشانەن کە دەیانەوێت سەقامگیری و ئاسایشی وڵات تێک بدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە