بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی پێشووتری واشینتۆن تایمز کە بڵاویکردبووەوە لە سەر چۆنیەتی هاک کردنی سندوقەکانی دەنگدان ئاشكرابوو كه ئێران دوو ڕۆژ پێش ده‌نگدانی گشتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سێ بنكه‌ی سیخوری ته‌زویراتی لە سلێمانی له هه‌ریه‌كه لەم ناوچانە لە نزیك ماڵی مه‌لابه‌ختیار و ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه ڵاچوالان داناوه بۆ هاكکردنی جیهازی ده‌نگدانه‌كان له قازانجی كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی.
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وبه پێی زانیاری تایبەت : له‌م ته‌زویراته‌ی ئێران بە هاکەری ڕووسی بۆ یه‌كێتی كردی به هاكردنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه وه‌ی نوێ سودمه‌ند بوون.
هه‌ربه‌پێ زانیاریه‌كانمان : كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ كه هه‌ردووكیان دژی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بوون له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاداشت كراون و ده‌نگیان بۆ ته‌زویر كراوه.
له سلێمانی هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كگرتوو و گۆڕان و هاوپه‌یمانی ده‌نگیان دزراوه بۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە