پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له بۆریس جۆنسن ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له كار و ئه‌ركی نوێیدا، ئه‌مه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
بەڕێز بۆریس جۆنسن،
پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه به سەرۆکی پارتی پارێزگاران. بێگومانم کەوا ئەزموون و سەرکردایەتی بەڕێزتان زۆر گرینگ و سوودبەخش دەبن بۆ داهاتووی شانشینی یەکگرتوو.
هەرێمی کوردستان شانازی بە پەیوەندییەکانییه‌وه لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دەکات، هیوادارم لەژێر سەرکردایەتی بەڕێزتاندا وەک سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆك وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکان زیاتر پێشکەون.
ڕۆڵی بەرچاوی شانشینی یەکگرتوو لە پشتگیری و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژ بە تیرۆر زۆر گرینگ دەنرخێنین. لەژێر سەرکردایەتی بەڕێزتاندا، هەرێمەکەمان هیوای بەردەوامی بەو پشتگیرییانه‌ی شانشینی یەکگرتووە بۆ پاراستی سەقامگیری ئەو بەشە گرینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەگەڵ ڕێزدا..
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
23/7/2019
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە