٥٩ کۆچبەری نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانی ئیزمیر رزگار کران

٥٩ کۆچبەری نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانی ئیزمیر رزگار کران

پەیامی کورد... ٥٩ کۆچبەری نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانی ئیزمیر رزگار کران


لە نزیک کەناراوەکانی قەزاکانی سەفەریهیسار و مەندەرەس سەربە پارێزگاى ئیزمیر، ٥٩ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بێنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیاوە، رزگار کران.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە لایەن فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمی لاستیکیدا لە نزیک کەناراوەکانی قەزاکانی سەفەریهیسار و مەندەرەس، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ئاراستەی ئەو ناوچانە کران.

تیمەکان ٥٩ کۆچبەرەکەیان سەرخستە سەر بەلەم کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچار کرابوون بێنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا و دواتر گەیاندیاننە سەر وشکایی.

دوای راییکردنی کارەکانیان، کۆچبەرەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە