پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیان لە دەستدانی چەند هاووڵاتی بە هۆی کۆرۆناوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له پارێزگای هه‌ولێر دوو توشبوی ڤیرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان:
دوو تووشبووی نه‌خۆشی ڤیرووسی كۆرۆنای نوی COVID19 له پارێزگای هه‌ولێر، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ دانیشتووی كه‌سنه‌زان و ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ دانیشتووی قه‌زای چۆمان گیانیان له‌ده‌ستدا.
وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی بن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی
14 حوزه‌یران 2020
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و ١٠١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌نێویاندا ٤٤ مردن هه‌یه و ٦٣٢ نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، ئێستا هه‌زار و ٤٢٥ نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكی دان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە