هاوپەیمانییەکەی ماکرۆن زۆرینەی ڕەهای ئەنجوومەنی نیشتمانی لەدەستدا

هاوپەیمانییەکەی ماکرۆن زۆرینەی ڕەهای ئەنجوومەنی نیشتمانی لەدەستدا

پەیامی کورد... هاوپەیمانییەکەی ماکرۆن زۆرینەی ڕەهای ئەنجوومەنی نیشتمانی لەدەستدا

بەپێی ڕاپرسییەکانی سندووقی دەنگدان، هاوپەیمانی ئەنسەمبڵ-ی سەرۆککۆمار ماکرۆن ناتوانێت لە ئەنجوومەنی نیشتمانیدا زۆرینەی ڕەها مسۆگەر بکات.

بەپێی هەواڵی بەشێک لە ئاژانسە جیهانییەکان، لە فەرەنسا پرۆسەی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە گشتییەکان، کە تێیدا ئەندام بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا کە ٥٧٧ کورسییە دیاری دەکرێت، کۆتایی هات و پرۆسەی دەنگدانەکە کە لە کاتژمێر ٠٨: ٠٠ بە کاتی ناوخۆیی فەرەنسا دەستی پێ کرد و بە دەنگدانی هاووڵاتییانی شارە گەورەکان لە کاتژمێر ٢٠: ٠٠ بە کاتی ناوخۆیی کۆتایی هات.

وەزارەتی ناوخۆیی فەرەنسا، لە کاتژمێر ١٧: ٠٠ ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانەکەی بە ٣٨، ١١ ڕاگەیاندبوو کە ئەم ڕێژەیە لە هەمان کاتژمێری هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ بە سەددا ٣٥، ٣٣ تۆمار کرابوو.

لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی فەرەنسا-دا گەڕی دووەم بۆ ئەو کورسییانە بەڕێوە دەچێت کە بەربژێرێک نەتوانێت لە گەڕی یەکەمدا زۆرینەی ڕەها بە دەست بهێنێت، هاوکات ئەو بەربژێرانەی کە لە گەڕی یەکەمدا سەددا ١٢، ٥ و بەسەرەوە دەنگیان بەدەست هێناوە، دەمێننەوە گەڕی دووەم. ئەو بەربژێرەی کە لەم گەڕەدا زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت ئەوە وەکوو پەرلەمانتار هەڵدەبژێررێت.

بەپێی ئەمە، پێنج بەربژێر لە یەکەم گەڕی هەڵبژاردنەکاندا مافی چوونە ناو ئەنجوومەنیان بەدەستهێندا، نزیکەی ٤٨، ٧ ملیۆن دەنگدەر لە وڵاتەکەدا هەیە.

بەپێی ئەنجامەکان هاوپەیمانی ئەنسەمبڵ-ی ماکرۆن ناتوانێت زۆرینەی ڕەها لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بە دەست بهێنێت و بەپێی ڕاپرسییەکانی سندووقی دەنگدان، هاوپەیمانی ئەنسەمبڵ-ی سەرۆککۆمار ماکرۆن ناتوانێت لە ئەنجوومەنی نیشتمانیدا زۆرینەی ڕەها مسۆگەر بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە