سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە

پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ٤٥مین ساڵوەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان کردووە.

 

لە بەشێک لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: "شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی".

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیاماکەیدا جەختی کردووەتەوە: "سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان".

 

 دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

 

پەیامی ڕێزدار مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان

 

بە بۆنەی 45مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.

 

بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدان و تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە.

 

شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی.

 

لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا ، جەخت لە برەودان بە کارکردن بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆکار و بنەمای پێکهێنانی( بەرەی کوردستانی) و سەرەنجام سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان.

 

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان . دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

 

مەسرور بارزانی

 

2021/5/26

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە