موقتەدا سەدر بۆ کورد، دەنگ دژی زوڵم و ستەم بەرز بكەنەوە

موقتەدا سەدر بۆ کورد، دەنگ دژی زوڵم و ستەم بەرز بكەنەوە

موقتەدا سەرد سەرۆكی رەوتی سەدر، لەمیانەی بڵاوكردنەوەی نووسراوێكدا داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیانی كورد دەكات.

 

موقتەدا سەرد سەرۆكی رەوتی سەدر لەوەڵامی پرسیارێكی شوێنكەوتووانیدا نووسراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لەهاووڵاتیانی كورد دەكات كە "دەنگ دژی زوڵم و ستەم بەرز بكەنەوە".

سەدر لەمیانەی نووسراوەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات "هەڵبژاردن پڕۆسەیەكی دیموكراسییە بۆ سەرجەم تایەفە و لایەنە جیاجیاكان، نەك تەنها بۆ زۆرینە، بۆیە پێویستە بەو پەڕی سوربوون و هێزەوە بەشداری بكەن".

هەروەها داوا لە هاووڵاتیانی كورد دەكات "دەنگتان بەرز بكەنەوە لەدژی زوڵم و زۆرداری و گەندەڵی. هەروەك چۆن شیعە و سونەی عێراق دەنگیان بەرزكردەوە". 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە