پەیامی کورد ... پاش لێدوانێكی سەرۆك كۆماری ئێران سەبارەت بە ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ ئەمریكا و هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەستبەجێ لە تویتەر تەواو پێچەوانە وەڵامی دایەوە.
پێگەی فەرمی سەرۆكایەتی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند : ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوایكردوە لەگەڵ ئێران دانووستان ئەنجامبدات، لە بەرامبەریشدا تەواوی سزاكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت.
كاتی گەڕانەوەی بۆ تاران و پاش بەشداریكردنی لە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەو یەكگرتوەكان، ئەمڕۆ هەینی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند "هەریەك لە راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیرانی بریتانیا و سەرۆكی فەرەنسا لە نیویۆرك پێداگربوون لە ئەنجامدانی دانووستان، ئەمریكا-ش پێی راگەیاندین سەرجەم سزاكان لەسەر ئێران هەڵدەگرێت".
بە پێی ئەو راگەیندراوە فەرمییەی سەرۆككۆماری ئێران بڵاویكردوەتەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەوبارەیەوە بە تاران-یان راگەیاندووە " لابردنی سزاكان دەبێتە جێگای گفتوگۆ و بە ڕوونی و ئاشكرا وتویانە سەرجەم سزاكان لەسەر ئێران هەڵدەگرن".
پاش تێپەڕینی چەند خولەكێك بەسەر لێدوانەكانی رۆحانیدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە دوو رستە ووڵامی لێدوانەكەی سەرۆككۆماری ئێرانی دایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە